بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی ئارد لەسلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی ئارد بەشێكی زۆر لەنانەواخانەكانی سلێمانی لەبەردەم قائیمقامیەت گردبونەوە و داوای كەمكردنەوەی نرخی ئارد دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئابی 2021، لەبەردەم قائیمقامیەتی شاری سلێمانی خاوەن سەمون خانەو و نانەوا خانەكان گردبونەوە و داوادەكەن چارەسەری كێشەی ئارد بكرێت، چونكە لەئێستادا نرخی ئارد بۆ 40 هەزار دینار بەرزبووتەوە .

ئەو خاوەن نانەواخانانەش دەڵێن “پێویستە گومرگ لەسەر ئارد لابەرن و سوتەمەنیان بۆدابین بكەن بۆئەوەی ژمارەی نان كەمنەكەنەوە”.

پەیامنێرمان لە شوێنی گردبونەوەكە رایگەیاند، لەئێستادا نوێنەری ئەو خاوەن نانەوا خانانە چونەتە قائیمقامیەت، بەڵام هیچ بەرپرسێكی لێنەبووە وەڵامی داواكاریەكانیان بداتەوە و تەنها پێیان راگەیەنداوە لەچەند رۆژی داهاتوو كێشەكەیان بۆ چارەسەر دەكرێت.

داواكارن لە قائیمقام و بەرپرسان نرخی ئارد كەمبكەنەوە، چونكە ناتوانن بەو شێوەیە لەكارەكانیان بەردەوام بن،  لەئەگەری بەردەوامی كێشەكە ناچارن نانەواخانەكانیان دابخەن،ئەگەر تا رۆژی شەممەی داهاتوو كێشەكەیان بۆ چارەسەر نەكەن، نان و سەمون گران دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا