فواد حسێن گەیشتە تاران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە تاران، بۆ گەیاندنی بانگهێشتنامەکەی کازمی.

ئەمڕۆ سێ شەممە، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، بۆ گەیاندنی بانگهێشنامەکەی کازمی بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی وڵاتانی دراوسێی عێراق.

ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند”فوا حسێن وەزیری دەرەوی عێراق بە یاوەری شاندێک گەیشتە تاران و لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و چەند بەرپرسێکی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە، هەروەها بابەتەکانی کە پەیوەندیان بە بارودۆخی ئەمنی هەردوو وڵاتەوە هەیە تاوتوێی دەکەن، لەهەمان کاتدا بانگهێشتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕادەستی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی دەکات، بۆ ئەوەی کە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بەشدار بێت”.

وتیشی”وەزیر بە یاوەری قاسم ئەلئەرجەعی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و ڕائد جوحی بەڕێوبەری نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئیحسان عەداوی لە وەزارەتی دەرەوە گەیشتۆتە تاران”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا