هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە دەروازە سنورییەكان جێگیر دەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەربەدەزگای ئاسایشی ھەرێم لە دەروازە سنورییەكانی هەرێم جێگیربكرێن.

بڕیارەی سبەینێ 9ی ئابی 2021، بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەربەدەزگای ئاسایشی ھەرێم لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیر بكریچن.

جێگیركردنی ئەو هێزە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنان و ئەوانەی لەدەرەوەی رێنمایی و بڕیارەکانی حکومەت کاردەکەن .

ئەم ھەنگاوەش سەرەتایەکی گرنگە بۆ چاکسازی و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا