هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاتوچۆی سلێمانی، لەبارەی وەرگرتنی ئەو ژمارانەی نرخیان 2 ملیۆن دینارە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیناد، ئەو هاوڵاتییانەی کەوا پسوڵەی 2,000,000 دوو ملیۆن دیناریان بڕیوە بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارانەی کە بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ  ڕسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە رۆژی یەکشەممە بەرواری 12ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 8:30 خولەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بکەن بەمەبەستی ڕاییکردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

ئاماژەیان بەوەشدا، لەکاتی سەردانکردنی پێویستە سەردانی بەشی یاسا بکرێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی بەڵێننامە وە ھەروەھا پێوسیتە بەڵگەنامەی سەلماندی کەسێتی لەگەڵ خۆی بھێنێت وەکو پێناسی باری شارستانی یاخود ڕەگەزنامە و یان کارتی نشتیمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا