كۆمسیۆن دڵنیایی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دڵنیایدا لەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەو شێوەیەی بڕیاری لەسەر دراوە لە وادەی خۆی ئەنجام دەدرێت.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە میدیاكانی راگەیاند، چەندین هەنگاوی پێویست نراوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و ئامادەكاری بۆ دەكەن.

لەلایەكی دیكەوە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا زانیاری دەربارەی ئامارەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بڵاوكردەوەو تێیدا سێ هەزارو 249 كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەكەن.

بەپێی بەیاننامەكە ژمارەی كاندیدە ژنەكان ٩٥١ كاندیدە، لە كۆی ژمارەی كاندیدەكان ٧٨٩ كەس بە شێوەی تاكە كەسی خۆیان هەڵبژاردووە، هەزار و ٥٠١ كەسیش كاندیدی حزبن و ٩٥٩ كەسی دیكەش بەشێوەی هاوپەیمانی بەشدار دەبن.

ژمارەی ئەو حیزبانەش كە بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كردووە ١٠٩ حزبە، ژمارەی هاوپەیمانەكانیش ٢١ حزبن، نزیكەی ٥٨ حزبیتریش، بەشێوەی هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن.

رۆژی یەكی ئەم مانگەش هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا جەختیان لەوەكردەوە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە رۆژی 10ی مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا