“بۆ ڕۆژانی جەژن زۆرترین گەشتیار ڕوو لەسلێمانی دەكات”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت “پێشبینیدەكەین بۆ رۆژانی جەژنی قوربان زۆرترین گەشتیار ڕوو لەناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانی بكەن، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما لەناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق”.

عەلی ڕەئووف غەفور، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لەسەرجەم بازگەكانەوە پێشوازی لەگەشتیاران دەكەین، هاتنی گەشتیاران بۆ ڕۆژانی جەژن ئاساییە و داوایان لێدەكەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن لەكاتی هانیان”.

وتیشی “سەرجەم شوێنە گەشتیارییەكان بە ئۆتێل و مۆتێل و رێستۆرانتەكان بەرووی گەشتیاراندا كراوە دەبن، بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران و سەرجەم لیژنەكانی تایبەت بە بەدواداچون وپشكنین لە رۆژانی جەژن و پێشتر لە ئامادەكارییەدا دەبن، سەنتەرێكی تایبەتیش لە پاڵاس كراوەتەوە بۆ وەڵامدانەوەی گەشتیاران لەرێگەی هێڵی گەرمەوە”.

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، چاودێری شوێنە گەشتیارییەكان دەكرێت بۆ چارەسەركردنی هەر گرفتێك كە بۆ گەشتیاران دروستبێت، هاتنی گەشتیارانیش كاریگەری زۆری بۆ ژێرخانی ئابوری دەبێت، لەجەژنی رەمەزانیشدا زیاتلر لە 100 هەزار گەشتیار هاتنە سنوری سلێمانی و پێشبینیشدەكرێت بۆ ئەم جەژنە بەهۆی بەرزی پلەی گەرما لەپارێزگاكانی خوارووی عێراق زۆرترین ژمارەی گەشتیار روو لە سلێمانی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا