“ئەردۆغان بەردەوامە لە بەتورککردنی ناوچەکانی سوریا”

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕژێمی ئەردۆغان بە یارمەتی گروپە تیرۆریستیەکان بەردەوامە لە بەتورککردنی ئەو ناوچانەی لە باکور و باکوری ڕۆژئاوای سوریا دەستی بەسەردا گرتوون.

بەسام سەباغ، لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، “ڕژێمی سەرۆکی تورکیا بەردەوامە لە بەتورککردنی ئەو ناوچانەی سوریا کە داگیریکردووە، ئەو ڕژێمە کار بۆ ئەوە دەکات ناسنامەی نیشتیمانی سورییەکان بشێوێنێت ئەوەش لەڕێگەی گۆڕانکاری دیموگرافی و کارگێڕیی و دەسبەسەراگرتنی خاکی ناوچەکە و دروستکردنی دیواربەند و گۆڕینی ناوی شەقام و ڕێگە و مەیدانە گشتیەکان و دانانی ناوی تورکی و عوسمانی لەسەریان”.

وتیشی، ” ڕژێمەکەی ئەردۆغان پڕۆگرامی خوێندنیشی لەو ناوچانە کردووەتە تورکی، کۆمپانیای پەیوەندییەکانی کردووەتەوە تورکی، کۆمپانیاکانی گواستنەوەی کارەبای بە کۆمپانیای تورکیەوە بەستووەتەوە، مامەڵەی بە لیرەی تورکیەوە سەپاندووە، کارەکانی ڕێکخراوی مانگی عەرەبی سوریی قەدەغەکردووەو کار بە مانگی سوریی تورکی گۆڕیوە”.

نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرسوڕمانەوە پرسیاری ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و وتی، ” هەتا کەی ئەنجوومەنی ئاسایش بێدەنگی بەرامبەر پێشێلکارییەکانی تورکیا هەڵدەبژێرێت و لەڕێگەی هاوپەیمانییەکانیەوە لە ناتۆ دەیشارێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا