چارەسەرەکانی نەخۆشی کەڕووی ڕەش ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی میسری ناوی ئەو دەرمانانە ئاشکرا دەکات، کە وەک چارەسەر بۆ نەخۆشی کەڕووی ڕەش بەکار دەهێنرێت، دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە میسر توشی ئەو نەخۆشیە بوون.

بەپێی بڵاو کراوەکان،حاتم بەدران پسپۆڕی نەخۆشیەکانی لوت و گوێ لە زانکۆی پزیشکی میسری، نەخۆشی کەڕووی ڕەش بە چارەسەری دژە کەڕوو چارەسەر دەکرێت کە بریتین لە دەرمانەکانی.

ئەمفۆتیریسین بی، کە لە ڕێگەی دەرزیەوە لە دەمار دەدرێت، پۆساکۆنازۆل ئیساڤۆکۆنازۆل، کە ئەمیش لە ڕێگەی دەرزیەوە یان لە رێگەی دەمەوە بەکار دەهێنرێت.

هەروەها بەدران ئاماژەی بەوەدا دیارترین دەرمانەکان بریتین لە، فلوکۆنازۆل ڤۆریکۆنازۆل، ئیکینۆکاندیس، کە نەک تەنها بۆ چارەسەری کەڕووی ڕەش، بەڵکو بۆ هەموو جۆرە کەڕووەکان بەکار دەهێنرێن.

ڕوونیشی کردەوە، کە بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە، باشتر وایە لە ژێر چاودێری پزیشکی دابێت، بە هەڕەمەکی نابێت بەکار بهێندرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا