پۆڵەتیک پرێس
خواردنەوە گازییەکان لەجیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە و هەندێک کەس ئالوودەی بوون، بەشێکی زۆری خەڵک وابیردەکەنەوە دوای خواردنی قورس و چەور زیاد خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان یارمەتی کرداری هەرس دەدات، بەڵام هەڵەیە زیانی تەندروستی زۆری دەبێت.
هەردانەیەک لەو خواردنەوانە ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەیاندا کاریگەری لاوەکی زۆری لەسەر تەندروستی دەبێت و ئەم زیانانەی لێدەکەوێتەوە:
-زیادبوونی کێش
-کلۆربوونی ددانەکان
-دروستبوونی بەردی گورچیلە
-ئازاری جومگەکان
-مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان زیاددەکات
-ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ بەرزدەکاتەوە
-مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات
-دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون زیاددەکات