ژنێک بەهۆکارێکی سەیر چەند ساڵە ناچێتە دەرەوە

پۆڵەتیک پرێس
ئێما دەیڤیز ژنێکی ٣٥ ساڵە، تێدەکۆشێت بەرامبەر ترسێکی زۆر لە ڕشانەوە، بەشێوەیەک لەڕۆژێکدا ڕوبەڕووی شەش هێرشی ترسناکی ڕشانەوە دەبێتەوە.
دەیڤیز ڕۆژانە تەنها یەک ژەم نان دەخوات، ترسە زۆرەکەی لە ڕشانەوە وای لێکردووە ترسی لە خواردنیش هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ساڵانی دوایدا بەڕێژەیەکی زۆر کەم یان هەر پێنەکەنیوە لەبەر هەمان هۆکار، دەیڤیز دایکی کوڕێکە، ئەو ترسە زۆرەشی کە بۆی دروست بووە، بەهۆی ئەو خەیاڵ و بیرکردنەوە زۆرەیەتی لە بیستن یان بینینی شتێکی پیس یان بۆن ناخۆش، ئەمەش کاریگەری خراپی دەبێت و هۆکارێکە بۆ ترسەکەی لەخواردن.
دەیڤیز ئەوەشی خستەڕوو ١٢ ساڵ دەبێت هەست بە دڵەڕاوکێ و ترس دەکات لە ڕشانەوە، دوو ساڵیشە دۆخی زۆر خراپتر بووە بەهۆی ئەوەشەوە دوو ساڵە لە ماڵەوە نەچۆتە دەرەوە، پێش ئەو کاتەش کە چۆتە دەرەوە تەنها بۆ سەردانی پزیشک بووە.
تەنها بەچونە دەرەوەی لە ماڵەوە ترسی بۆ دروست دەبێت لەوەی بڕشێتەوە یان کەسێک ببینێت ئەڕشێتەوە، یەکێک لە دڵتەنگییەکانی دیکەی ئەوەیە بەهۆی ئەو ترسە زۆرەوەی ژنەکە توانای نییە لە هیچ شتێکی کوڕە تەمەن نۆ ساڵانەکەیدا بەشداری بکات.
دەیڤیز دەڵێت: ناتوانم کاتێکی خۆش لەگەڵ کوڕەکەم بەسەربەرم، چونکە ناتوانم لەگەڵی بچمە کەنار دەریا و باخچەکان.
لەڕاستیدا دەیڤیز چەندین جار هەوڵیداوە یارمەتی وەربگرێت هەتا لەڕووی هەڵسوکەوت و باری دەرونیەوە ژیانێکی ئاسایی بژی، بەڵام بەداخەوە هەتا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لە هەوڵەکانیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا