مانگی رەمەزان رێكاری نوێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەگیرێتە بەر

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە سبەینێ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە كوردستان كۆدەببێتەوە و تاوتوێی دۆخی تەندروستی و پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ و رێكارە نوێیەكانی خۆپارێزی تەندروستی بەتایبەت لەمانگی رەمەزاندا دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی بە پۆڵەتیك رێسی راگەیاند: لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ كۆدەبێتەوە و بڕیاری نوێ‌ بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەردەكات و تاوتوێی هۆكاری تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات.

ئەنجامدانی كۆبونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە كاتێكدایە، كە ئامارەكانی توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان رووی لە هەڵكشان كردووە.

پێشتر لیژنەكە چەندین بڕیاری نوێی دەركرد، لەوانەش داخستنی دەرگای مزگەوتەكان و كافتریا و یانەكانی شەوان و قەدەغەی هاتوچۆی شەوان و راگرتنی پرۆسەی خوێندن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا