بڕیارە سبەینێ ئێڵ کلاسیکۆی سەر زەوی لە نێوان دوو جەمسەرەکەی تۆپی پێدا بەڕێوە بچێت
جیاواز لە هەموو کلاسیکۆکانی دیکە ئەم یاریە جەنگی سەرکەوتن و پێشکەوتنە چوونکە ڕکابەری لە خولەکەدا ئێستا لە لووتکەدایە ، گریمانەی گرنگترین گۆڕانکاری تاکتیکی بۆ یاریەکەی سبەینێ بەمجۆرە دەبێت لە نێوان زێدانی فەرەنسی و کۆمانی هۆڵەندی .
کۆمان بەردەوامە لەسەر گۆڕینی فۆرمی بارسا لە ٤-٣-٣ بۆ ٣-٤-٢ خاڵی بنەرەتی ئەم گۆڕانکارییەی نێوان هیڵی بەرگری و هێڵی ناوەند دیۆنگی هۆڵندی دەبێت لە کاتی هێڕشبردنی بارسا دەکەوێتە دەکەویتە پشتی پێدری و مێسی لە کاتی بەرگریدا دەگەڕێتەوە بۆ نێوان دڵی بەرگری و پشتی بۆسکێت .
زێدان دەیەوێت بۆ یاری سبەینێ پێست ببەستێت بە دارشتەی ٣-٥-٢ دەیەوێت سود لە مێندی و ناچۆ و ملیتاو ببەستێت ، شانبەشانی هەر سێ ناوەندسازەکانی وەک کرۆس و مۆریچ و کاسمیرۆ ، مارسیلۆ و فاسکێس لە ناوەندا جێگر بکات .
یەکێکی دیکە لە گریمانەکان ئەوەیە زیزۆ لە هێڵی هێرشبردن پشت بە فاڵفێردد ببەستێت لە جێگەی ئەسیسنۆ ، تا ئەوەی فاڵفێردی لە ناوەند و لایەنی بەرگری زیاتر ڕۆڵی هەبێت .