ئەم خواردنانە چەوری دەسوتێنێت

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک گرنگی دەدەن بەوەی چ خواردنێک بخۆن، یارمەتیان دەدات لە سوتاندنی چەوری لەشیان داو کێشیان دادەبەزێنێت، ئەم خواردنانەی باسی دەکەین دەتوانن یارمەتیدەرێکی زۆر باش بن بۆ سوتاندی ئەو چەوریەی لە لەشدا کۆبۆتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی کێشت خواردنەکانیش بریتین لە

١-تۆوی کەتان، دەبێتە هۆی زیاد بوونی میتابۆلیزم بەهۆی ئەوەی ڕیشاڵێکی زۆرو، ئۆمیگا سێ و پرۆتینی تێدایەم پارێزگاریش دەکات لە توشبوونت بە نەخۆشی شەکرەو نەخۆشیەکانی دڵ

٢-هێلکە، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری پرۆتین تێدایە، جەستە پێویستیەکی زۆری پێیەتی دەتوانی بەکاری بهێنیت لە جیاتی چەوری

٣-بروکولی، بەهۆی ئەو ماددانەی تیایەتی چەوری خوێن کەم دەکاتەوەو ڕێگە لە شێرپەنجە دەگرێت.

٤-سەوزە گەڵادارەکان، وەک کەلەرم سپیناخ، کانزای گرنگ بۆ لەش دابین دەکەن وەک مەگنسیۆم و ئاسن .

٥-گوێزی بەرازیلی، بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە سیلینیۆم تیایدا، یارمەتی سوتاندنی چەوری لەشت دەدات.

٦-ماستی یۆنانی، بەهۆی ئەوەی رێژەیەک پرۆتینی تێدایە، یارمەتی سوتاندنی کالۆری دەدات.

٧-بیبەری توون، یارمەتی زوو هەرس کردنی خواردن دەدات، ناهێڵێت چەوری لە لەش دا کۆبێتەوە.

٨-زەیتی زەیتوون، زەیتی زەیتون چەوریەکی سروشتی هەیە، تەندروسترە ئەگەر بەکار بهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا