چارەسەرکردنی ئاوسانی دەستەکان

پۆڵەتیک پرێس

زۆر هۆکار هەیە بۆ ئاوسانی دەستەکان، لەوانە پلەی گەرمای لەش یاخود چەند نیشانەیەکی تەندروستی کە توشی جەستە دەبێت و داوای چارەسەر دەکات، هەندێک کات چارەسەرکردنی ئاوسانی دەستەکان هەندێک کات لە خۆیەوە باش دەبێت هەندێک کاتیش پێویستی بە پەنابردن بۆ چارەسەر هەیە هەندێک چارەسەر لە ماڵەوە دەتوانێت ئاوسانی دەستەکان کەم بکاتەوە.

ڕێگاکانی چارەسەری ئاوسانی دەستەکان بریتین لە:

١-چارەسەری ئاوسانی دەستەکان بەیانیان، هەندێک کات لە بەیانیان دا توشی ئاوساوی دەستەکان دەبین بەهۆی ئەوەی شەو بۆ ماوەیەکی زۆر بەشێوەیەکی هەڵە دامان ناوە، دەتوانیت دەستەکان بەرز بکەیتەوە بەرەو سەرەوە بیخەیتە سەر سەرت بۆ ماوەی نزیکەی دوو سانیە

٢-چارەسەری ئاوسانی دەستەکان بەهۆی گەرماوە، دەستت بخەرە ناو کەمێک ئاوی سارد هەتا ئاوساویەکەی کەم دەبێتەوە، هەروەها کاتژمێر یاخود بازنێک بەکات مەهێنە کە توندە لە دەست دا.

٣-چارەسەر کردنی ئاوسای دەستەکان لە ڕێگەی وەرزشەوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش کاریگەرییەکی باشی هەیە لەسەر ئاوسانی دەستەکان کە دەبێتە هۆی چالاک کردنی سوڕی خوێن و ئاوساوی کەم دەکاتەوە، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر خواردنەوەی ئاو.

٤-چارەسەری ئاوسانی دەستەکان کە بە هۆی ڕێژەی خوێ دروست بووە، هەندێک کات بەکارهێنانی خوێی زۆر دەبێتە هۆی ئاوسانی دەستەکان، ڕەنگە کەمکردنەوەی یارمەتیدەربێت لە نەهێشتنی هەروەها کەمکردنەوەی خوێ مەترسی نەخۆشیەکانی گورچیلە و پەستانی خوێن و دڵ کەم دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا