كومان لە بەر دەرگایە دەرگای لێ‌ بكەنەوە

پۆڵەتیك سپۆڕت

Koeman on becoming Barcelona coach: It’ll only be certain once a contract is signed

ئەوەی سەرەوە نووسراوە دەقی وتەكەی ڕۆناڵد كومانە كە سەعات 6:30 لە میدیاكانی جیهانەوە بڵاو كرایەوە تیایدا دەڵێت: (من دەمەوێت ببمە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، بەڵام هەندێك وردەكاری ماوە دەبێت تەواوی بكەین).

لە پاش دوورخستنەوەی كیكی سێتیان لە ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە جارێكی تر ناوی ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە خۆی هاتەوە ناو ناوان كە لە پێشوودا دەبوو پاش ئەرنیستۆ ڤاڵڤێردی بۆند لەگەڵ ئەو واژوو بكرێت، بەڵام ئیدارەكەی بارتۆمیۆ لەو كاتەدا كیكی بەلاوە باشتر بوو بۆیە پەلكێشی یانەكەیان كرد و كومانیش هەر لەگەڵ هەڵبژاردەی ئاشە هەواییە پرتەقاڵییەكان بەردەوام بوو لەگەڵ بوونی مەرجێك لە بۆندەكەی هەر كات بەرشەلۆنە پێویستی بەو بوو بۆندەكەی لەگەڵیان هەڵبوەشێنێتەوە و ڕوو لە یانە كەتەلۆنییەكە بكات.


جێی بە بیرهێنانەوەیە لە ڕابردوودا كومان ئەركی ڕاهێنەرایەتی لە لیگای ئیسپانیا گرتۆتە ئەستۆ كاتێك لەگەڵ یانەی شەمشەمە كوێرەكانی ڤاڵەنسیا بۆ ماوەی 168 ڕۆژ ڕاهێنەر بوو لەگەڵیان توانی نازناوی جامی پادشای ئیسپانیا دەستەبەر بكات هەر بۆیە ئەو ڕاهێنەرە پێشینەی لەگەڵ یانەكانی لیگادا هەیە وەك ڕاهێنەر و لە ئێستاشدا نزیكترین كەسە لە ماڵە شێواوەكەی بەرشەلۆنە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا