ئەمڕۆ هەینی تیر و پشکی قۆناغی هەشت و چواری یانە پاڵەوانەکان ڕاکێشرا گرنگترین ڕوبەروبوونەوەکانیش بەمجۆرە بوو ؛
بروسیادۆرتمۆند _ مانچستەرسیتی
پۆرتۆ _ چێڵسی
بایرن میونخ _ پاریس سانجێرمان
ڕیاڵ مەدرید _ لیفەرپوڵ
ڕوبەرو بوونەوەکانی قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین بەمجۆرەیە ؛
براوی یاری نێوان دۆرتمۆند و سیتی بەرامبەر براوەی بایرن میونخ و پاریس سانجێرمان یاری دەکات هاوکات براوەی نێوان پۆرتۆ و چێڵسی بەرامبەر براوەی ڕیاڵ مەدرید و لیفەرپوڵ یاری دەکات .
کاتی یاریەکانیش بەمجۆرەیە ؛
قۆناغی هەشت
یاریەکانی چوون لە ڕۆژانی ٦ و ٧ مانگی چوار بەڕێوە دەچن ، یاریەکانی گەڕانەوەش لە ڕۆژانی ١٣ و ١٤ مانگ بەڕێوە دەچن .
قۆناغی پێش کۆتایی
یاریەکانی چوون ٢٧ و ٢٨ مانگ بەڕێوە دەچن ، یاریەکانی گەڕانەوەش لە ڕۆژانی ٤ و ٥ مانگ بەڕێوە دەچێت .
یاری کۆتایی
لە ڕێکەوتی ٢٩ی مانگی پێنچ لە ئەستەنبوڵ بەڕێوە دەچێت .