پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌یه‌كی وزه و سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار ده‌كات.
دەیڤ وۆڵس، سەرۆکی دامەزراوەی فێیەر بۆ وزە و سەرچاوەکانی نەوت و گاز ڕایگه‌یاند، جیهان ئێستا ورده ورده چووه‌ته قۆناغی دووای په‌تای كۆرۆنا، بازاڕی نه‌وت جوڵه‌ی تێكه‌وتووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌مساڵدا نرخی نه‌وت 100 دۆلار تێپه‌ڕێنێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی وزه پێشوایه نرخی نه‌وت ئه‌گه‌ری هه‌یه بگاته 130 دۆلار بۆ هه‌ر برمیلێك.
به‌ده‌ر له‌پاڵنه‌ره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئابووریی جیهان بۆ قۆناغی پێش كۆرۆنا، وۆڵس بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سیاسەتەکانی وزەی تایبەت بە ئیدارەی بایدن.