فراكسیۆنی یەكێتی داوای چاكسازیكردن لەخاڵە سنوورییەكانی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان جەخت لەچاكسازی و چارەسەركردنی كێشەی خاڵە سنورییەكان دەكاتەوە و سەرۆكی فراكسیۆنەكەش دەڵێت: بۆ ئەم وەرزەی یاسادانان ئەولەویەتی كارەكانمان ئەنجامدانی چاكسازییە لەخاڵە سنوورییەكان.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا لیژنەیەك سەردانی خاڵە سنورییەكانمان كرد، ڕاپۆرتێكی چڕو وردمان داوەتە حكومەت بۆ ئەوەی كاری لەسەربكات، تێیدا باس لە كەموكوڕییەكانی خاڵە سنوورییەكان و ئەو راسپاردانەی پەرلەمان بۆ ئەوەی چاكسازی لە خاڵە سنوورییەكان بكرێت.

زیاد جەبار وتیشی: وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی لەو چاكسازییانە دەكەین لە خاڵە سنوورییەكان ئەنجام بدرێن، وەك فراكسیۆنیش بۆ ئەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمان لە ئەولەویەت و كارەكانمان دامانناوە، پێویستە كار لەسەر دەروەزاە سنوورییەكان و ئەو كۆمپانیایانەی كاردەكەن بكرێت، فشاردەبین بۆ ئەوەی حكومەت كاریان لەسەر بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، یەكێتی تۆمەتباركرد بەوەی هاوكارنەبوون بۆ كاری ئەو هێزە هاوبەشەی پێكهێندراوە بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا