پۆڵه‌تیك پرێس:
مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌تیده‌كاته‌وه په‌نا بۆ هەمواری بڕگەی 25ـی دەستوور به‌رێت، بۆ دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پۆسته‌كه‌ی.
مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌نامه‌یه‌كدا بۆ نانسی پیلوسی، سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، “من له‌گه‌ڵ مانه‌وه سه‌رۆكه ته‌نیا بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژی داهاتوو”.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی كاراكردنی هەمواری بڕگەی 25ـی دەستوور و دورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌ڵێت “پێموایه ئه‌وه به‌سوودی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌ستووره‌كه‌ی نییه”.
له‌نوێترین لێدوانی‌دا تره‌مپ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ دورخستنه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی وتی، هیچ مەترسییەک لە ئارادا نییە بۆ لابردنی له پۆسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن مایك پێنس و به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی.