لەبارەی کاتژمێرەکانی کارەبا روونکردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پرۆسەی چاکسازیی لە کەرتی کارەبا تەواو بووە و لەمەودوا پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات.

رۆژی پێنجشەممە (25ی نیسانی 2025)، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکرد، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەنەوە کە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت.

راشیگەیاند، بڕیارە ڕۆژی هەینی (26ی نیسان) پرۆسەکە تەواو بێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانیی ئاسایی ببێتەوە.

وەزارەتی کارەبا لە درێژەی روونکردنەوەکەیدا ئاماژە بەوەدەدات، پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا