ئێستا گەیشت.. مەسرور بارزانی بۆ پرسێکی مەترسیدار لە تورکیا بوو

پۆڵەتیک پرێس:
ڕۆژنامەی “هەبەرلەر”ی تورکی زانیاریی نوێی لەبارەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بڵاوکردەوە و دەڵێت بۆ دوو مەبەست بارزانی لە کۆشکی دۆڵمەباخچە بووە.

ڕۆژنامە تورکیەکە لە نوێترین ژمارەیدا ئەوەی ئاشکراکردووە، ئامادەبوونی هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) لە کۆبوونەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و مەسرور بارزانی، بە پلەی یەک پەیوەندیی بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی تورکیا بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان هەیە.

ئەمە دووەمین سەردانی مەسرور بارزانیە بۆ تورکیا، وەک ڕۆژنامەی “هەبەرلەر” دەڵێت، لە جاری یەکەمدا مەولود چاوەشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، بەڵام لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی ئامادەیی نەبوو، بەڵکو هاکان فیدان ئامادەبوو.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بەگوێرەی ڕۆژنامە تورکیەکە پەیوەندیدار بووە بە پرسی هەناردەکردنی گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا.

سەردانی ڕۆژی هەینی مەسرور بارزانی پێشوەخت ڕانەگەیەندراو و بەپەلە بوو، بەراورد بە کۆبوونەوەی ڕابردوو کە ئەردۆغان بە فەرمی پێشوازی لێکرد و دواتر وێنە و ڤیدیۆی ساتی دیدارەکە بڵاوکرایەوە، ئەمجارە دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی هەردوولا، پێگەی سەرەکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە تویتەر هەواڵەکەی سڕییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا