بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی بەرامبەر بە خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی قەڵادزێ وەفادارە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا کە بەبۆنەی ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ بڵاویکردووەتەوە، رایدەگەیێنێت، یەکێتی بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە و لە خەبات بۆ قەرەبووکردنەوە و خزمەتکردنیان بەردەوام دەبێت.

دەقی پەیامەکە:
بەڕێزەوە یادی شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێی سەربەرز دەکەینەوە و سەری رێز و وەفاداری بۆ کەسوکارە خۆڕاگرەکەیان دادەنەوێنین.

خەڵکی خۆشەویستی قەڵادزێ نموونەی ئازایەتی و خۆڕاگرین، لەبەرامبەر بۆردوومان و راگواستندا نەک چۆکیان دانەدا، بەڵکو بە ئازایەتییەکی کوردانە و پێشمەرگانەوە بەگژ رژێمدا چوونە و مێژوویەکیتری پڕ لە شکۆمەندی و شانازییان بۆخۆیان تۆمارکرد.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەیستی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە و لە خەبات بۆ قەرەبووکردنەوە و خزمەتکردنیان بەردەوامدەبێت، بەرپرسیارێتیی حکومەتیشە بە کردار خزمەتی قەڵادزێییەکان و سەرجەم هاونیشتمانییان بکات، چونکە ئەزموونەکەمان بەرهەمی گیانفیدایی ئەوانە و دەبێت هەموو هەوڵەکانیش بە ئاڕاستەی خزمەتکردنیان بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
24ی نیسانی 2024

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا