سودانی: عێراق نابێت تەنها سود لە نەوت وەربگرێت وەك سەرچاوەی سەرەكی داهات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە باڵەخانەی پارێزگای دیوانییە سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد و تێیدا تاووتوێی دۆخی هەژاری لە عێراق كرا و دووپاتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و داراییش كرایەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەگەڵ تیمی پارێزگای دیوانییە كۆبووە، تاووتوێی دۆخی خزمەتگوزاری ئەو پارێزگایەی كرد.

دووپاتیشیكردەوە، كە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی (ئیداری و دارایی)دەبێتەوە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی هەژارییش لە عێراق، سودانی جەختی لەوە كردەوە، لە رێگەی پرۆگرامێكی پەسندكراوی نێودەوڵەتی، هەژاری لە عێراق كەمدەكەینەوە، لە ئەمڕۆ بەدواوە، بوودجەی پێویست بۆ پارێزگاكان دابیندەكەین.

لە میانەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بە چەندین تەوەر كرد، لەوانە، كاریگەرنەبوونی پرسەكانی پیشەسازی، كشتوكاڵ و كەرتی گەشتیاری لە عێراق، بەو پێیەی كە ئیتر عێراق ناتوانێت لەسەر سیاسەتی پشتبەستن بە نەوت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی بودجە بەردەوام بێت.

لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی، سودانی لە كۆبوونەوەكەدا وتی: ئەم دیاردەیە مەترسی جددی لەسەر هەموو ئەو بەرنامە و سیاسەتانە دروستدەكات، كە لەلایەن هەر حكومەتێكەوە جێبەجێدەكرێن.

دەربارەی ئامارە مەترسیدارەكانی هاتووچۆ لە عێراق، سەرۆكوەزیرانی عێراق روونیكردەوە، بەشێكی زۆری هاووڵاتییانی عێراق لە رێگا مەترسیدارەكان گیانیان لەدەستداوە، دەبێت ئەمە كۆتایی پێبهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا