پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگری‌کردن لە کەوتنەوەی ئاگر، ئاگر بڕ بۆ دارستانەکان دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە24ی نیسان، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاگر بڕ و رێگریكردن له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، قائیمقامی سلێمانی هه‌ریه‌ك له دارستان و پاوه‌نی سلێمانی، هێزه ئه‌منییه‌كان و لیژنه هاوبه‌شه‌كان راده‌سپێریت رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوه‌ن، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و هێزه‌ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی كۆبووه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، تاریق حه‌مه غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاگر بڕ بۆ رێگری كردن له مه‌ترسییه‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر، له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامدار و بڕیارداوه دارستانه‌كان بپارێزرێت.
باسی لەوەشکرد، یه‌كێك له‌و رێكارانه‌ی بۆ پاراستنی دارستانه‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر، رێگریكردنه له ئاگركردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی دارستانه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری دارستانه‌كان ده‌كه‌ن.
ڕوونیکردەوە، یه‌كێكی دیكه له‌رێكاره‌كان، لابردنی ئه‌و كۆشك و شوێنانه‌یه كه وه‌ك كافتریای نێرگه‌له كێشان له‌ناودارستانه‌كان به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی دروستكراون یان به‌ده‌ستگێڕی كارده‌كه‌ن، كه به‌شێكی زۆری رووداوه‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه به‌هۆی نه‌كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و فڕێدانی خه‌وڵوزی نێرگه‌له‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی سلێمانی جەختیکردەوە، له‌لایه‌ن قائیمقامی سلێمانییه‌وه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوه‌نی سلێمانی و هێزه ئه‌منییه‌كان و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیقامیه‌ت را‌سپێران كه رێكاری پێویست بۆ دروستكردنی ئاگر بڕ و پاراستنی دارستانه‌كان بگرنه‌به‌ر.