کۆمەڵی دادگەری: هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڵێت، هیچ بیانوویەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و داواش لە دەنگدەران دەکەن “بەگوڕوتینەوە بەشداری لە پڕۆسەکەدا بکەن”.

رۆژی سێشەممە 23ی نیسانی 2024، مەکتەبی هەڵبژاردن و ئاماری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە رایگەیاندراوێکیدا ئاشكرایکرد، هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەستاو دەستکردنی دەسەڵات دەزانین، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەو وادەیەوە پابەند بن کە بڕیاری لێدراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەوان لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێیان وایە کە هیچ بیانوویەک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی 2024 ئەنجام بدرێت.

داواش لە دەنگدەران دەکەن کارتی دەنگدان وەربگرنەوە و بە گوڕوتینەوە بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا