پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەمیانەی ڕاهێنانی سەربازیدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو هەلیکۆپتەری سەربازیی مالیزی پێکیاندادا و لەئەنجامدا 10 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە23ی نیسان، لەمیانەی راهێنانی سەربازیدا دوو هەلیکۆپتەری سەربازیی مالیزی پێکیاندادا و بەهۆیەوە سەرجەم ئەندامانی تیمی فڕۆکەکان کە 10 کەس بوون گیانیان لەدەستدا.
سهیمی محەمەد سوهەیل، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان لە فەرمانگەی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، لەکاتی ڕاهێناندا هەردوو هەلیکۆپتەرەکە بەریەککەوتوون و لەئەنجامدا 10 ئەندامی تیمی هەردوو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات، راهێنانەکە لەمیانەی نمایشێکی سەربازیدا بەبۆنەی یادی نەوەد ساڵەی دامەزراندنی هێزی دەریایی شاهانەی مالیزیاوە بووە.