بەرهەم ساڵح خانەنشینکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی نوسراوی خانەنشینکردنی بەرهەم ساڵح سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراقی بڵاوکردەوە.

لە نوسراوێکی فەرمیدا کە لە ڕۆژنامەی فەرمی کۆماری عێراقدا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، دکتۆر لەتیف ڕەشید بەفەرمی ئەرکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقی پێڕاسپێردراوە و بەرهەم ساڵحیش خانەنشینکراوە.

ڕۆژی 13ی تشرینی یەکەمی 2022 بەکۆی دەنگی 162 پەرلەمانتار، دکتۆر لەتیف ڕەشید وەک سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

بڵاوكراوه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی فه‌رمی كۆماری عێراق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا