15 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیێنێت، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەزگای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، تواندرا بڕی 15 کیلۆ ماددە لە جۆری حەشیش دەستیبەسەردا بگیرێت، هەروەها باندێکی 5 کەسی بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەکانەوە دەستگیرکراون.
عەقید سەلام عەبدولخالق، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەزگای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناو شار، تواندرا بڕی 15 کیلۆ ماددە لە جۆری حەشیش دەستیبەسەردا بگیرێت.

وتیشی، “ماددەکان لەناو ئامێری گەرمکردنی ئاو شاردرابوونەوە و ئەو تۆڕەی کە ماددەکەیان پێ گیراوە، بەنیازبوون لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی دەرەوەی بکەن”.
بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشكرد، “ئەو ماددانە بەشێوەی نایاسایی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە داخڵ کراون و دەزگای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان چاودێریی کردووە تا ماددەکان گەیشتووەتە شاری سلێمانی”. هەروەها دەشڵێت، “پێنج کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەکانەوە دەستگیرکراون و بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا