سەردێر


ئێران لێدوانی کۆمیسیۆنی مافەکانی UN لەبارەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی ئێران ڕاگەیەندراوێکی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند، لێدوانی ئەو کۆمیسیۆنە دەستوەردانێکی ئاشکرایە لە کاروباری ئێران.

ئەحمەد خەتیب زادە، وتەبێژی حکومەتی ئێران ئەمڕۆ شەممە 24ی تەموزی 2021، وەڵامی ڕاگەیەندراوێکی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی دایەوە کە تێیدا هاتبوو، “باشترە ئێران ئاوی خواردنەوەو پێداویستی بۆ خەڵکی ناوچەی خوزستان و بەلوجستان دابین بکات لەجیاتی ئەوەی خۆپیشاندەران سەرکوت بکات”.

لە وەڵامی ئەو ڕاگەیەندراوەدا خەتیب زادە وتی، “ئەو وتانەی کۆمیسۆنەکە تۆمەتی بەتاڵن و دەستوەردانی ئاشکران لە کاروباری ناوخۆی ئێران”.

وتیشی، “ئەو وتانەی میشێل باشیلێت، کۆمیسیاری مافەکانی مرۆڤ هیچ بەهایەکی بۆ دانانرێت”.

ئەم وتانەی وتەبێژی حکومەتی ئێران لەکاتێکدایە، بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەو وڵاتە تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی هەرێمی خوزستان کە بە خۆپیشاندانی ئاو ناسراوە 102 کەس دەستگیرکراون و 9 خۆپیشاندەریش کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا