پۆله‌تیك پرێس
لیژنه‌ى دارایی له‌په‌رله‌مانى عێراق چه‌ند پێشنیازێك ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌كات، داواش له حكومه‌تى عێراق ده‌كات بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن پێشنیازێكى ده‌ستورى به هه‌رێم بده‌ن جێگه‌ى قبوڵ بێت.
دواى چه‌ند رۆژێك له مانه‌وه‌ى شاندى دانوستانكارى هه‌رێم له‌به‌غدا، شانده‌كه گه‌ڕانه‌وه و له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق نه‌گه‌یشتنه هیچ بڕیارێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌یان بۆ پۆڵه‌تك پرێس وتى:”كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به چه‌ند پرسێك له‌وانه‌ش پرسى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت به به‌غد، له‌و چوار چێوه‌یه‌دا وه‌زیرى نه‌وتى عێراق جه‌ختیكرده‌وه، كه ئه‌و بڕیارانه‌ى له باره‌ى پرسى نه‌وه‌ته‌وه دراوه، بۆچونى ئه‌وانى له‌گه‌ڵدایه چونكه به‌شێكن له حكومه‌تى عێراق”.
وتیشى، “پێشنیازكرا هه‌رێمى كوردستان له به‌نده‌رى جه‌یهان نه‌وت ڕاده‌ست بكات، ئه‌وه‌ش پێویستى به ڕونكردنه‌وه هه‌بوو، ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌ندامانى لیژنه‌كه ته‌ئكیدمان كرده‌وه كه ده‌بێت ده‌ستورى بێت و نیه‌تى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم و دۆسیه‌ى نه‌وتى له پشته‌وه نه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه بێت”.
به‌وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى له به‌رانبه‌ریشدا وه‌زیرى نه‌وتى عێراق جه‌ختیكرده‌وه، ده‌بێت به‌شدارى هه‌ردولا و به‌پێى ده‌ستور ده‌بێتبێت.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی له‌وه‌كردووه، وه‌رگرتنی كۆی پڕۆسه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێم كارێكی قورسه له‌م قۆناغه‌دا، وه‌زیری نه‌وت وتیشی “پشتیوانی له‌و بڕگه‌یه‌ی نێو بودجه ده‌كه‌ن كه باس له ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یاخود داهاته‌كه‌ی به به‌غدا ده‌كات”.
شیروان میرزا وتیشی، “هه‌فته‌ى داهاتوو جارێكى دیكه شاندى دانوستانكارى هه‌رێم بێنه‌وه به‌غدا، چاوه‌ڕوانى به‌غدان بۆ ئه‌وه‌ى پێشنیازێكیان بده‌نێ جێگه‌ى قبوڵ بێت، چونكه ئه‌و پێشنیازانه‌ى ده‌یكه‌ن ناده‌ستورییه و شایه‌نى جێبه‌جێكردن نییه، به‌هیواین هه‌فته‌ى داهاتوو بگه‌نه ئه‌نجامێك”.