پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 82 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 81 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 77 دۆلار و 78 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
جێی ئاماژەیە دابەزینی نرخی نەوت بەڕێژەی %2 زۆرترین پاشەکشەیە لەمانگی ئادارەوە ڕوبەڕوی نرخی نەوت بووەتەوە.