پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رەزامەندی لەسەر ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەردەبڕێت، وتەبێژی کۆمسیۆنەکەش دەڵێت: ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی جیاوازییان دەبێت و لەدەنگدانی گشتیدا زیاتر لە هەزار ناوەندی دەنگدان دەکرێنەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رايگەیاند: ئەنجومەنی کۆمسیاران رەزامەندی لەسەر ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕی، بەجۆرێک ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی جیاوازییان دەبێت و لەدەنگدانی گشتیدا زیاتر لە هەزار ناوەندی دەنگدان دەکرێنەوە.
وتیشی: ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستاندا، بۆ دەنگدانی گشتی هەزار و 266 ناوەندی دەنگدان بكاتەوە، كە شەش هەزار و 298 بنكەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، هاوکات بۆ دەنگدانی تایبەتیش 161 ناوەندی دەنگدان دەکاتەوە کە 746 بنكەی دەنگدان لەخۆدەگرێت و سەرجەمیان لەژێر چاودێری كامێرادان.