ئەو كتێبە چی بوو كە لە سلێمانی قەدەغەكرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان كتێبێكی نمایشكراوی لە پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب قەدەغەكرد و رایگەیاند، ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەك ئەركی خۆمان بەرامبەر بە مێژوو و فەرهەنگی گەلەكەمان ڕێگەنادەین هیچ شتێك كەمێژووی گەلەكەمان بشێوێنێت بڵاو بكرێتەوە.

لە روونكردنەوەیەكدا وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان رایگەیاند: پاش ئەوەی لەلایەن یەكێتی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان، ئاگاداركراینەوە كەكتێبێك لەپێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەشاری سلێمانی نمایشكراوە بەناوی (سلطان هاشم، ذاكرة الحروب وٲسرارها) كەدیمانەیەكی درێژە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، دیمانەكە لەزینداندا لەلایەن د. علی السعدی سازدراوە.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە، لە دیمانەكەدا ئەوەی كەسوكاری ئەنفالەكانی نیگەرانكردووە، نكۆڵی سوڵتان هاشمە لەوەی ئەنفال لەدژی خەڵكی سیڤیلی كوردستان ئەنجامدرابێت بەڵكو لەدژی هێزی پێشمەرگە بووە.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، پاش ئاگاداركردنەوەی تیمی وەزارەت لەپێشانگاكە، ئەمڕۆ كتێبەكە لەناو وەشانخانەی (دار القنادیل للنشر و التوزیع) كۆكرایەوە، ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەك ئەركی خۆمان بەرامبەر بە مێژوو و فەرهەنگی گەلەكەمان ڕێگەنادەین هیچ شتێك كەمێژووی گەلەكەمان بشێوێنێت بڵاو بكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا