خەونی بەریتانیا لە کەرتی کارەبای هەرێم چییە؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری بازرگانی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێت بەشداری لە پڕۆژەکانی کارەبای هەرێم بکات، بەتایبەتی لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێی وزەی خۆرەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، جەیمس کالیگا، بەڕێوەبەری بازرگانی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغدا، سەردانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا کۆبووەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا جەیمس کالیگا بەفەرمی داوای وڵاتەکەی گەیاندە وەزیری کارەبا بەوەی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بەشداری لە پڕۆژەکانی کارەبای هەرێم بکەن، بەتایبەتی لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆرەوە.

لایخۆیەوە وەزیری کارەبای هەرێم، ژمارەیەک پڕۆژەی کەرتی کارەبای خستەڕوو، کە لە پلانی جێبەجێکردندان و کۆمپانیاکانی بەریتانیا دەتوانن وەبەرهێنان بۆ ئەم پڕۆژانە بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا