لەبارەی مەترسی كەمئاوی لەعێراق و سوریا هۆشداری دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، هۆشداریی لەبارەی كەمئاوی لە عێراق ‌و سوریا دەدەن ‌و ئاماژە بەوەدەدەن  زیاتر لە دە ملیۆن كەس لەو دوو وڵاتە، لەژێر هەڕەشەی بێئاوییدان.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئابی 2021،  رێكخراوی هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان بە ئاژانسە جیهانییەكانیان وتووە، وشكەساڵی ‌و كەمئاوی، لەئێستادا هەڕەشەی جدیین بۆ سەر عێراق ‌و سووریا.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەپاڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ‌و دابین نەكردنی خزمەتگوزارییەكانی  كارەبا، بێئاوی ‌و دەست نەگەیشتن بە ئاو، هەڕەشە لە دانیشتوانی نزیكەی 12 ملیۆن كەس دەكەن لە عێراق ‌و سووریا.

بەگوێرەی ئاماری رێكخراوی هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان،  لە عێراق نزیكەی حەوت  ملیۆن كەس كە پشت بە ڕووبارەكانی دیجلە ‌و فورات دەبەستن ‌و لە سووریایش نزیكەی پێنج ملیۆن كەس كە پشت بە ڕووباری فورات دەبەستن، لە ژێر هەڕەشەی بێئاوییدان.

هالوكات، رێكخراوەكە،  جگە لە وشكەساڵی، ململانێ ‌و خراب بەڕێوەبردنی وڵات، بە هۆكاری ئەو دۆخەی هاوڵاتییانی عێراق ‌و سووریا دەزانن.

سەرەڕای بێبارانی ‌و وشكەساڵی، هەر دوو وڵاتی توركیا ‌و ئێران، بە درووستكردنی بەنداو ‌و گرتنەوەی ئەو ئاوانەی دەڕژێنە سووریا ‌و عێراقەوە، هێندەی تر هەڕەشەی بێئاوییان لەسەر دانیشتوانی عێراق ‌و سووریا قورس کردووە.

پێشتریش، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، ئەمساڵ کەمئاوییەکی زۆر ڕووی لە عێراق کردووە بەجۆرێک ئاستی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات زیاتر 50% دابەزیون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا