پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیکرد لە عەلی رەزا گونای باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق.
لە میانی دیدارەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەردوو وڵات، بەشێوەیەك کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆست بکات.
لە دیدارەکەدا سەرۆكکۆمار جەختیکردەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری نێوان بەغداد و ئەنقەرە و کاری هاوبەش لەسەر هەردوو ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لەناوچەکەدا.
هەروەها سەرۆكکۆمار ئاماژەی بەوەکرد، کە عێراق دەخوازێت پەیوەندی نایابی لەگەڵ تورکیای دراوسێی لە ئاستە جیاجیاکاندا هەبێت، هەروەها بە پەرۆشە بۆ بنیاتنانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ.
لای خۆیەوە باڵیۆز عەلی رەزا گونای خواستی وڵاتەکەی بۆ چەسپاندنی هاریکاری و هاوئاهەنگی دوپاتکردەوە لەپێناو هێنانەکایەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بە بابەتەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسە ئیقلیمییەکان. هەروەها ئامادەکارییەکانی سەردانی سەرۆکی تورکیای بۆ عێراق خستەڕوو.