پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت دابەزینیان تۆمارکرد و بەکەمتر لە 90 دۆلار مامەڵەیان پێوەکرا.
رۆژی چوارشەممە 17ی نیسان، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە 56 سەنت دابەزی و بە 89 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 63 سەنت دابەزی و بە 84 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.3
داتاکانی پەیوەست بە ئابووری چین ئەوە دەردەخەن کە جموجۆڵی ئابووریی ئەو وڵاتە لە ستسبووندایە و ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر خواستی دووەمین گەورەترین هەناردەکاری نەوت لە جیهان.
لەلایەکی دیکەوە، زیادبوونی سووتەمەنی کۆگاکراوی ئەمریکا بەهۆی ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێکی دیکەن لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت.