چاره‌نووسى سێ مووچه‌ نه‌دراوه‌كه‌ى ساڵى پار ئاشكراده‌كرێت

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، پێویستە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی رابردوو بدرێتە مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوای وەڵامی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر سێ موچە نەدراوەکەی ساڵی 2023ى مووچەخۆرانی ھەرێم، ئەو بابەتەی ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کرد بۆ یەکلاییکردنەوەی، بۆیە پێویستە بەپێی بڕیارەکەی دادگا سێ مووچەکە بدرێتە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، وەرنەگرتنی سێ مووچە بۆ مانگەکانی 10 و 11 و12ی ساڵی 2023، بووە ھۆکاری دوو سکاڵا لە دادگای فیدراڵی و دەرچونی بڕیاری ژمارە 224 کە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی لە ھەرێمی کوردستانی خستووەتە ئەستۆی حکومەتی عێراق بەڕێگای تەوتین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا