دواین زانیاریی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ

پۆڵەتیك پرێس
لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەركردنی پرۆژەیاسا بۆخانەنشینبوونی هێزەكانی ئاسایشی ناخۆ وادەكات، كارمەندانی ئاسایشی ناوخۆ دوای خانەنشین بونیان لەنەهامەتی و كارەسات رزگاریان ببێت.

ناسر ئەحمەد، ئەندامانی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ئەو پڕۆژەیاسایەی وەزاره‌تی ناوخۆ دەربارەی شایستە وخانەنشینبوونی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ئامادەیكردووە و ئاراستەی حكومەتی دەكات بۆپەسەندكردن، ئەگەر وەك خۆی لەپەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت لەداهاتودا سودی گەورە بەهێزەكانی ناوخۆ دەگەیەنێت، قەرەبووی ماندوبونی رابردویان بۆدەكاتەوە.

وتیشی:”ئێستا كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ بەڕێژەیەكی كەم سود مەند دەبن كاتێك خانەنشین دەبن لە80% ی موچەی بنەڕەتیان بۆ ئەژمار دەكرێت ئەوەش رێژەیەكی كەمە و بەشی ژیان و گوزەرانیان ناكات، بەڵام لەچوارچێوەی پڕۆژەیاسا نوێیەكەدا شایستەو مافەكانیان بەشێوەیەك دیاریكراوە، ئەگەر كارمەندەكە 15 ساڵ خزمەتی هەبوو لەگەڵ 45 ساڵ تەمەن بەكۆی موچەی لە 60% خانەنشین دەبێت و ئەگەر خزمەتەكەی زیاتر بوو رێژەكە بەرزتر دەبێتەوە”.

ناسر ئه‌حمه‌د ئاماژەی بەوەشكرد، دەركردنی یاسا بۆخانەنشین بونی هێزەكانی ناوخۆ گرنگییەكەی لەوەدایە پێشتر حكومەت ئەوكارەی لەبەرنامەدا نەبوە و كاری بۆنەكردووە، لەكاتێكدا پرۆژەیاساكە سودی زۆری بۆحكومەت دەبێت و داهاتێكی زۆری بۆدەگەرێتەوە، لەبەر ئەوەی پڕۆژەكە وادەكات زیاتر لە چل هەزار كارمەندی ناوخۆ خانەنشین ببن.

بەوتەی ئەندامەكەی لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان، تەواوی فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان لەگەڵ پڕۆژەیاساكەدان و چاوەڕێن حكومەت پەسەندی بكات و بینێرێتە پەرلەمان بۆ گفتوگۆكردن و دەنگدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا