سوپای پاسداران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکی بەریتانیادا گرت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیای سەر بە سوپای پاسداران دەڵێت، سوپای پاسداران لە گەرووی هورمز دەستی بەسەر کەشتییەکی پەیوەندیدار بە “رژێمی زایۆنییەوە گرتووە.”

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا دەڵێت، لە گەرووی هورمز هێزێکی کۆماندۆ هەڵیکوتاوەتە سەر کەشتییەک و بەرپرسێکیش دەڵێت، “ئەم رووداوە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە و ئەوان ئەو هێرشەیان کردووە”.

رۆژی شەممە، 13-04-2024، دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا UKMTO سەر بە سوپای وڵاتەکە رایگەیاند، هێزێکی کۆماندۆ بە هێلیکۆپتەر هەڵیکوتاوەتە سەر کەشتییەک لە گەرووی هورمزی کەنداوی عەرەبی لە نزیک شاری فوجەیرەی ئیمارات.

بەرپرسێکی بەرگری کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بێت، وتی، ئەم رووداوە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە و ئەوان ئەو هێرشەیان کردووە.

کەشتییەکە کە ئاڵای پورتوگالی بەسەرەوە بووە، کەشتییەکی بازرگانییە و ناوی ئێم سی ئێس ئێیەرزە و سەر بە کۆمپانیای زۆدیاکە کە لەلایەن سەرمایەداری ئیسرائیلی عەیال عۆفەرەوە خاوەندارێتی دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا