پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆك كۆماری نوێی عێراق، پەیامێك ئاراستەی هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەزموونی كاری سیاسیم، پێشنیازتان بۆ دەكەم پێكەوە لە دژی ستەم كاربكەن و هیچ بەهایەكیش لە پۆستەكاندا نابینم.
د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری نوێی عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: زۆربەی ئەوانەی كە گیانیان لەپێناو عێراق بەختكردووە، هیوایان بۆ عێراقێكی بەهێز و دادپەروەر خواستووە، بۆیە داواتان لێدەكەم پاپەندی گفتوگۆی سیاسی بن.
راشیگەیاند، تكای ئەوەتان لێدەكەم، كە لەسەر كۆمەڵێك بنەما كاربكەن، كە بەهۆیەوە ئاسایش، سەقامگیری عێراق، بەرژەوەندی و ژیانی هاووڵاتیان تێیدا پارێزراوبێت.
ئەوەشی نووسیوە، زۆرێك سەركردەم بینی بەرزبوونەوە و دواتر كەوتن، چەندین وەزیر دەسەڵاتیان وەرگرت و دواتر جێیانهێشت، چەندین پارتی سیاسی هەن شەقامیان جووڵاند و دواتر پاشگەز بوونەوە، بۆیە هیچ بەهایەك لە پۆستەكاندا نابینم.
روونیشیكردوە، من پابەندی قوتابخانەی یەكسانی و ئاشتەوایم، ئەركی من ئەوەیە ئەو بانگەشەیە بخەمە بەردەست، كە تێیدا پاڵپشتی لە گفتوگۆ و كۆتاییهێنان بە خنكان و گرژی بهێنێت، بەهیوام پابەندی پەیامەكەم بن، بۆ ئەوەی خوێنڕشتن و توندوتیژی و ناكۆكییەكان لە عێراق كۆتاییان پێبێت.
رۆژی پێنجشەممە 13_10_2022 بە دەنگی 162 پەرلەمانتار لە گەڕی دووەمی دەنگدان، لەتیف رەشید، لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە پێنجەمین سەرۆك كۆماری عێراق لە دوای رووخانی رژێمی سەدام، هەڵبژێردرا.