بزانە دوای پلە بەرزکردنەوە مووچەکەت چی لێدێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی چەند رۆژێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە، كە هەر فەرمانبەرێک لە 25 هەزار دینارەوە بۆ 125 هەزار دینار دەچێتە سەر مووچە بنەڕەتیەكەی دوای هەشت ساڵ لە راگیرانی، جارێکی دیکە پرۆسەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی بەدواداچوونەكانی پۆلەتیك پرێس بە سوود وەرگرتن لە خشتەی سەرەمووچە و پلە بەرزردنەوەی ساڵی 2015 عێراق، كە تا ڕادەیەكی زۆر جیاوازە لە خشتەی سەرەمووچەو پلە بەرزكردنەوەی هەرێم لە ساڵی 2008، دەردەكەوێت، كە سەرجەم مووچەخۆرانی پلە 10 تاوەكو پلە 3 بەهۆی ئەوەی چەند ساڵێكە پلەبەرزكردنەوە وەستاوە، لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە زیاد دەكات كە لەو پلانە دان، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو فەرماىبەرانەی كە بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرایان نییە و لە پلە 1 یان 2 دان راستەوخۆ مووچەی بنەڕەتیان كەم دەكات بەهۆی بوونی جیاوازی خشتەكە.

هەروەها بەهۆی ئەوەی دامەزراندن چەند ساڵیكە لە هەرێمی كوردستان وەستاوە، پلەكانی 9 و 8 و 7 تاڕادەیەك بوونیان نییە و یان كەمە، بۆیە ئەوانەی زۆر سوود مەند دەبن لە پلە بەرزكردنەوە ئەو فەرمانبەرانەن كە لە پلەكانی 6 و 5 و 4 و 3 دان.

بۆ رونكردنەوەی زانیاری سەیری خشتەكە بكەن و جیاوازیەكە ببینن، بۆ نمونە ئەگەر مووچە خۆرێك لە پلە 2 دا بێت و مووچەی بنەڕەتی 826000 هەزار دینار بێت راستەوخۆ دەبێتە 791000 دینار بەمەش 35000 هەزار دینار لە مووچەی بنەڕەتی كەم دەكات و بەهیچ شێوەیەك مووچەكەی زیاد ناكات، مەگەر هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دكتۆرا بن.

لە رێگەی ئەم خشتەیە دەزانرێت مووچەكەت زیاد دەكات یاخود كەم دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا