ئەفسەرە “ساختەكار”ەكەی عێراق دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس:
دەسەڵاتدارانی عێراق دەستگیركردنی كەسێكیان ڕاگەیاند، كە خۆی بە لیوا لەوەزارەتی بەرگری ناساندووەو چەندین كردەوەشی بەهۆی پلە سەربازییەكەیەوە ئەنجامداوە.

وەزارەتی بەرگری لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا، توانیویانە كەسێك دەستگیربكەن، كە خۆی بەئەفسەرێكی لیوای سوپای عێراق ناساندووە.

وەزارەتەكە راشیگەیاند، دەستگیركردنەكە دوای هەوڵدانێكی هەواڵگری ورد بووە، دوای ئەوەی دەركەوتووە، ئەو كەسە نازنامەی لیوای ساختە كردووەو ئامانجی بووە لەو رێگەیەوە كۆمەڵێك كردەوە ئەنجامبدات.

دەستگیركردنی ئەو ئەفسەرە پلەبەرزەی سوپای عێراق كاردانەوەی بەرفراوانی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لێكەوتەوەو چالاكوانانی عێراق دەڵێن: ئەو كەسە ماوەی چەند مانگێك بووە سەرقاڵی كاری نایاسایی بووە و توانیویەتی چەندین كەس فریو بدات‌و پارەیان لێوەربگرێت.

بەپێی یاسای سەربازییەكانی عێراق، هەر كەسێك ناسنامەی سەربازی ساختە بكات‌و كردەوەی پێ‌ ئەنجامبدات، ئەوە بەلایەنی كەمەوە بۆ ماوەی دە ساڵ زیندانی دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا