عێراق و هەرێم ناوچەیەكی پشتێنەیی ئەمنی هاوبەش دروست دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

عێراق و هەرێم لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە كار بۆ دروستكردنی پشتێنەیەكی ئەمنی دەكەن تاوەكو رێگری لەو هێرش و پەلامارانە بگرن كە ناو بەناو شانە نوستووەكانی داعش لەو ناوچانە ئەنجامی دەدەن.

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، ماوەی چەندین ساڵە لەناوچە كێشە لەسەرەكان بۆشایی ئەمنی هەیە ئەوەش گرفتی دروستكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەمنیكانە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم زنجیرەیەك كۆبونەوە ئەنجام دەدەن تاوەكو لەسەر میكانیزمی بەڕێوەبردن و پاراستنی ئەو ناوچانە بگەنە رێككەوتن.

وتیشی، “لەگەڵ بەرپرسانی پێشمەرگە پشتێنەیەكی ئەمنی لەناوچانە دروست دەكەین”.

پێشتریش لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گرنگەو لەبەرژوەندی عێراق و هەرێمی كوردستانە دەبێت بەزووی عێراق هەنگاوی بۆ بنێت.

وتیشی، “هەر كاتێك ئەو بۆشاییە ئەمنییانە پڕكرانەوە، دوژمن و داعش ناتوانن بە ئاسانی كردەوەكانیان ئەنجامبدەن، بۆیە پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان كارێكی گرنگە و لەو رووەشەوە هێزەكانی عێراق پێویستیان بە هەماهەنگی هێزەكانی پێشمەرگە هەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا