لە شوێنێکی بەناوبانگی هەرێمی کوردستان شەومانەوە لە گەشتیاران قەدەغەکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان رایگەیاند، لەسەر رەزامەندی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوو کەس وەک چاودێر لەسەر گۆمی فێڵاو بەمەبەستی پاراستی سروشت و پاک کردنەوەی لەپاشماوەکان دانران، هاوکات داواش لەگەشتیاران هاوڵاتیانی ناوچەکە دەکات پابەندی رێنماییەکانی گەشت‌وگوزاری چۆمان بن و هاوکاری چاودێرانی گۆمی فێڵاو بن.

لە راگەیەندراوێکدا قەزای چۆمان شەومانەوە (کەمپینگ) لە گەشتیارانی دەرەوەی سنووری قەزاکە لە ناوچەی گەشیاریی ”گۆمی فێڵاو” قەدەغەدەکات و کۆمەڵێک رێنمایی دەداتە گەشتیاران و هاوڵاتییان کە ئەمانەی خوارەوەن:

1- (کەمپینگ) شەومانەوە لەنزیک گۆمی فێڵاو  قەدەغەیە و چاودێرانمان هاوکارتان دەبن لەنیشاندانی شوێنی کەمپینگ.
2- ئاگرکردنەوە لەسەرگژو گیای شوێنەکە قەدەغەیە ئەو ئاگردانانەی داماناون بەکاربێنن یان “پکنیکی غاز” لەگەڵ خۆتان بهێنن.
3-بڕینەوەی دارو گژوگیای شوێنەکە قەدەغەیە.
4-بردینی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل بۆسەر گۆمی فێڵاو قەدەغەیە.
5-هێنانی ئەسپ لەلایەن ئەسپسواران بەڕێژە زۆر وەک ساڵانی پێشوو ڕێگەپێدراو نییە و قەدەغەیە چونکە بۆتە مایەی شێواندنی سرووشت و بێزارکردن و مەترسی بۆ گەشتیاران.
6-کۆمپانیاو نوسینگە گەشتیارییەکان گرووپە شاخەوانییەکان پەیوەندی بە گەشتوگوزاری چۆمانەوە بکەن کاتێک بەرنامەی گەشتان دەبێت بۆگۆمی فێڵاو بۆ رێبەری کردن و پێدانی رێنمایی.
گۆمی فێڵاو دەکەوێتە قەزای چۆمان-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، دووری ناوچەکە لە سەنتەری قەزاکە 9 کیلۆمەترە. گۆمەکە دەکەوێتە بەرامبەر چیای حەساری سەکران کە چیایەکی سەخت و دژواری باشووری کوردستانە و چوار وەرزە کەشێکی سارد و بەفراوی هەیە و جێگای سەرنجی گەشتیارانی بیانی و ناوخۆییە.
وێنەکان؛ پەڕەی سەرەکیی قائیمقامیەتی قەزای چۆمان.
May be an image of 2 peopleMay be an image of 2 people, road and textMay be an image of 1 person and grass
May be an image of 1 person and grass

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا