پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لە گەڕانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیكرۆن، لە هەردوو وەرزی پایز و زستاندا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە دانیشتوانی ناوچە جیاجیاكانی جیهان كرد، خۆیان بكوتن و كاتێك دەچنە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەكان دەمامك بەكاربهێنن، بە تایبەت لە وەرزی پایز و زستاندا.
داواشی لە وڵاتانی جیهان كردووە، دەست بە هەوڵەكانیان بكەنەوە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیكرۆن.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوو وەرزی پایز و زستان، یەكلاكەرەوە دەبن بۆ پاراستنی كەسەكان لە تووشبوون بە كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن، بۆیە دەبێت ئەو كەسانەی یەك ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە، ژەمی دووەمیش وەربگرن.