سودانی و کۆمسیۆن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبووەوە، بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران باسی هەوڵ و رێکارەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوە.

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، 8ی نیسانی 2024، سەرۆکوەزیران پێشوازی لە دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و دادوەر عەباس فەتلاوی، سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا وەکو راگەیەندراوەکە ئاماژەی بۆ کردووە: باسی هەوڵەکانی کۆمیسیۆن و رێکارەکانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە کراوە.

رۆژی دووشەممە، 8ی نیسانی 2024 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە تیروپشکێکدا ژمارەی دایە کاندیدە سەربەخۆکان، هاوپەیمانی و حیزبەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا