پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە12ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار-سلێمانی ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و کەسێک گیانیلەدەستدا.
پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەر ڕێگای کەلار-سلێمانی لە نزیک گوندی تازە دێ ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا پیکاب خۆی کێشا بە هێمایەکی لێواری شەقامەکەدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە عەمید (ادریس محمد مەولود ) لەدایکبووی 1970 و بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەکرد، هەروەها چوار سەرنشینی دیکەش برینداربوون و لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان کراوە.
ڕوونیکردەوە، بەمەبەستی توێکاری تەرمی شۆفێرەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.