پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ رایگه‌یاند، له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات راده‌گیرێت.
هۆبه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ بڵاویكرده‌وه، سه‌رجه‌م بازرگان و شۆفێر و نوسینگه و كاسبكارانی ئاگادار ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات راده‌گیرێت، به‌ڵام هاتوچۆی گه‌شتیاری ئاسایی ده‌بێت و راناگیرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له دووه‌م رۆژی جه‌ژنه‌وه هاتوچۆی بازرگانی و گه‌شتیاری له ده‌روازه‌كه‌دا ئاسایی ده‌بێته‌وه.