کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە8ی نیسان، ئاسمانى هەرێم بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوامی تاوە باران و هەورە بروسکە لەزوربەی ناوچەکاندا لەکاتەکانی دیوای نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت بری دابارین زیاد بێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکانیش دهۆک و هەولێر وە بەرێژەیەکی کەم سلێمانی و هەلەبجەش لەکاتەکانی ئێوارە. سەبارەت بە بری دابارینی پێشبینی کراو بۆ 24 کاتژمێر بۆ ناوچەکان بەم شێوەیە دەبێت، پارێزگای دهۆک بەگشتی 4 بۆ 8 ملم و ناوچە شاخاوویەکان و ئیداری زاخۆ کەمێک زیاتردەبێت 8 بۆ 12 ملم دەبێت ، سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری 2 بۆ 4 ملم وە ئیدارەی سۆران رێژەکە زیاتر دەبێت بۆ 4 بۆ 8 ملم ، سەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە وە ئیدارەی گەرمیان 1 بۆ 4 ملم وە ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ئەم دەفەرە 4 بۆ 8 ملم پێشبینی دەکرێت، ناجێگری کەش بەردەوامی دەبیت بە لاوازی بۆ کاتەکانی شەودا ، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەک بۆ سێ پلە نزمتر دەبنەوە.

سبەی سێشەممە9ی نیسان، باران بارین بەردەوامى دەبێت بەجۆرێک بری بارین زیاتر دەبێت بەراوورد بە ئەمرۆ بەجۆرێک لەکاتەکانی بەیانی لێزمە باران بروسکە و رەشەبا ، سەرەتا لەناوچەکانی بادینیان دەستپێدەکات پاشان تەواوی ناوچەکانی تر دەگرێتەوە، سەبارەت بە بری دابارینی پێشبینی کراو بۆ24 کاتژمێر بۆ ناوچەکان بەم شێوەیە دەبێت: پارێزگای دهۆک بەگشتی 12 بۆ 18ملم و ناوچە شاخاوویەکان و ئیداری زاخۆ زیاتردەبێت 24 بۆ 30 ملم دەبێت ، سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری 8 بۆ 12 ملم دەبێت وە ئیدارەی سۆران رێژەکە بۆ 12 بۆ 18 ملم دەبێت ، سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری 6 بۆ 8 ملم و بۆ شاری هەلەبجە 1 بۆ4 ملم وەئیدارەی گەرمیان 6 بۆ 8 ملم وە ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ئەم دەفەرە 12 بۆ 18 ملم پێشبینی دەکرێت ، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 23پلەى سیلیزى

سلێمانی :25 پلەى سیلیزى

دهۆک : 23پلەى سیلیزى

کەرکوک : 27پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 24پلەى سیلیزى

زاخۆ : 21پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 9پلەى سیلیزى

سۆران : 16پلەى سیلیزى

گەرمیان : 29پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا